لە بەغداد چەند كەسێكی نەناسراو هەڵیانكوتایە سەر مەزارگەیەك و دزییان لە مەزارگەكە كردووە

هێزە ئەمنییەكان لە بەغدادی پایتەخت بڵاویانكردووەتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، چەند كەسێكی نەناسراو هەڵیانكوتاوەتە سەر مەزارگەی كەسایەتییەك و دزییان لە مەزارگەكە كردووە.
میدیاكانی عێراقيش بڵاویانكردووەتەوە، چەند كەسێكی نەناسراو چوونەتە سەر مەزارگەی شێخ جونەید بەغدادی لە ناوچەی عەلاوی لە ناوەڕاستی شاری بەغداد و دەرگای ئەو مەزارگەیەیان شكاندووە و پارەی مەزارگەكەیان دزیووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، تاوەكو ئێستا تۆمەتبارەكە دەستگیرنەكراوە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: لەسەر دۆسیەی خنکانی گەنجێک سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەسەر دۆسیەی خنکانی هاووڵاتییەک، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی زەلانی سەر بە بەشی پۆلیسی شارباژێڕی بەڕێوەبەرایەتیمان،…
Total
0
Share