بڕیاری لەسێدارەدان بۆ چوار لە بكوژانی ئارام عاسی بازرگانی شاری كەركوك دەركرد

دادگای كەرخی بەغداد بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ چوار كەس لە بكوژانی ئارام عاسی بازرگانی شاری كەركوك دەركرد.

دوای ئەوەی 27ی ئایاری ساڵی رابردوو تەرمی ئارام عاسی لەنێو ماڵەكەی خۆی لەگوندی سەقزلی دۆزرایەوە و شوێنەواری فیشەك بەجەستەیەوە دیاربوو هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان دەستپێكرد و دەركەوت ژنەكەی خۆی و چەند كەسێك لەكەسوكاری ژنەكەی دەستیان لە كوشتنی ئەو بازرگانە كوردەدا هەبووە.

هەر بە پێی زانیارییەكان، پێشتر دۆسێیەی لێكۆڵینەوە لە دادگای كەركوك بوو، بەڵام كەسوكاری كوژراوەكە داوای گواستنەوەی دادگاییەكەیان كرد لە كەركوكەوە بۆ بەغداد و ئەمڕۆ دوایین بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ژنەكە و سێ كەس كە خزمی ژنەكە دەركرا.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی حکومەتی عێراق: هێزەکانی هاوپەیمانان ناتوانن بۆ هەمیشە لە وڵاتەکەمان بمێننەوە

بابەتی دواتر

هەڵوێستی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی ناردنی 618 ملیار دینارەكەوە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share