سودێکی گرنگی شکۆڵاتەی تۆخ ئاشکرادەکرێت

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە خواردنی پارچە شکۆڵاتەی تۆخ بە جۆرێک پێنج جار بێت لە هەر هەفتەیەکدا پەیوەندی بە کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمەوە هەیە.

توێژەران دەڵێن، “پەیوەندی نێوان خواردنی شکۆڵاتەی تۆخ و شەکرەی جۆری دووەم پەیوەندییەکی پێچەوانەیە و ئەم خۆراکە گرنگە بۆ جەستە، بەڵام دەڵێن شکۆڵاتە بە شیر ناگرێتەوە”.

ئاماژەیان بەوەداوە، جۆرەکانی شکۆڵاتەی تۆخ و سپی لە ئاستی کاکاو و شەکر و شیردا جیاوازن، ئەمەش کاریگەریی لەسەر پەیوەندی لەگەڵ مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەمدا هەیە.

تیمی توێژینەوەکە زانیارییەکانی سێ توێژینەوەی درێژخایەنیان لەسەر پەرستاران و کارمەندانی چاودێریی تەندروستی لە ئەمریکا بەکارهێناوە.

توێژەران گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ئەوانەی 28.3 گرام شکۆڵاتە دەخۆن، لانیکەم پێنج جار لە هەفتەیەکدا، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم بە رێژەی 10% کەمدەبێتەوە، بە بەراورد بەو کەسانەی هەرگیز یان بە دەگمەن شکۆڵاتە دەخۆن.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو لەو کەسانەی کە هەفتەی پێنج جار پارچەیەک شکۆڵاتەی تۆخ دەخۆن، بە رێژەی 21% کەمترە.

بابەتی پێشتر

بەم رێگایانە خۆت لە هەڵاوسانی سک رزگاربکە

بابەتی دواتر

کێشەی مووچەی هەرێم بۆ ساڵی 2025 بەردەوام دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share