ئامارێكی مەترسیدار لەبارەی نەخۆشیی شەكرە بڵاودەكرێتەوە

پێشبینیدەكرێت ئەو كەسانەی دووچاری نەخۆشیی شەكرە دەبن تا ساڵی 2045 لە جیهاندا بگاتە زیاتر لە 693 ملیۆن كەس.

بەپێی دوایین داتاكان ساڵی 2017 لە جیهاندا 451 ملیۆن كەس دووچاری نەخۆشیی شەكرەبوون.

ئاماژەبەوەكراوە، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە بە ڕێژەی 20% لە زۆربەی ناوچەكانی جیهان زیادیكردووە.

یەكێكی دیكە لەهۆكارەكانی زیادبوونی نەخۆشی شەكرە خواردنی زۆر و ناتەندروست و كەم جووڵەییە بە تایبەت لەكاتی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە زۆربەی كاتەكان بۆ خۆپارێزیی كەمتر چوونە دەرەوە هەبووە.

نەخۆشیی شەكرە بەیەكێك لە نەخۆشییە مەترسیدارەكان ئەژماردەكرێت و لە دوای نەخۆشییەكانی دڵ، خوێن  و شێر پەنجە  نەخۆشی شەكرە هەڕەشەیە لەسەر تەندروستیی مرۆڤ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بووەتە مەترسیی بۆ ئەمریکییەکان.. ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان لە ئاوەکانی نیویۆرکدا هەیە

ڤایرۆسی ئیفلیجیی منداڵان لە ئاوەکانی نیویۆرکدا تۆمارکراوە، دەسەڵاتی تەندروستیی ئەمریکاش باس لەوەدەکات دەکرێت مەترسیبێت بۆسەر هاوڵاتییانی ئەمریکا بەتایبەت…
Total
0
Share