سەرۆکی کۆریای باشوور باری نائاسایی وڵاتەکەی راگەیاند.
یوان سوک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور رایگەیاند، ئەو هەنگاوە بۆ پاراستنی وڵاتەکە لە “هێزە کۆمۆنیستەکان” پێویستە.
سەرۆکی کۆریای باشوور، پارتی دیموکراتی ئۆپۆزسیۆنی بە هاوکاریکردنی کۆریای باکوور تۆمەتبار کرد کە ئەو پارتە زۆرینەی پەرلەمانیی وڵاتەکەی هەیە.
یوان سوک یۆل لە وتارەکەیدا وتی، بۆ پاراستنی کۆریای باشووری لیبڕاڵ لە هەڕەشەکانی هێزە کۆمۆنیستەکان لە کۆریای باکوور، لێرەوە باری نائاسایی رادەگەیەنم.