ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەغداد 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 ناردووە و هەرێم داوای پارەی دیكەی كردووە و دەشڵێت، “پێویستە بەو پارەیەی لەبەردەستدایە مووچەی مانگی 10 دابەشبكرێت”.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 ناردووە و هەرێم داوای پارەی دیكەی كردووە و تاوەكو ئێستا نازانرێت كە ئاخۆ بەغداد رەزامەند دەبێت بەو داوایەی هەرێم یاخودنا.
وتیشی، ” پێویستە بەو پارەیەی لەبەردەستدایە هەرێم مووچەی مانگی 10ی پێدابەشبكات و حكومەتی عێراقیش لیستی مووچەی مانگی 11ی لەبەردەستدایە و بەڵێنیداوە سێ 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ بنێرێت”.