زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستیکردووە بە داربڕینەوە

سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بەبێ رەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان ژمارەیەک داری بڕیوەتەوە و هێشتا بەردەوامە لە بڕینەوەی داری دیکە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، بەیانیی ئەمڕۆ لە سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستکراوە بە بڕینەوەی دارەکانی ناو سەرۆکایەتی، هۆکارەکەشی بۆ دروستکردنی هۆڵێکی لەو شوێنەدا دەگەڕێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ شەممە، دەوامی فەرمیی هەریەکە شارەوانیی هەولێر و دەستەی ژینگەی هەرێم نییە و پشووە، بەڵام سەرۆکایەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە ئامێری خۆیان بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت دەستیانکردووە بە بڕینەوەی دارەکان.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاریکاریی تەواوی خۆمان لەگەڵ دانیشتووان و دامەزراوە تەندروستییەکانی واست رادەگەیەنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری کوت، بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی سەرۆکی…
Total
0
Share