“مامۆستایان و فەرمانبەران داوای مووچەی مانگەكانی 10، 11 و 12 دەكەن”

دڵشاد میرانی نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی بێ مووچەییەوە مامۆستایان و فەرمانبەران ناتوانن لە ئەركەكانیان بەردەوامبن و بەداخەوە ئێستا بژاردەی بایكۆت سەریهەڵداوەتەوە.

وتیشی، “مامۆستایان داوادەكەن مووچەكانیان تەوتین بكرێت و ئەوەی جێی نیگەرانییە لە مانگی 12داین و داوای خەرجكردنی مووچەی مانگی 10 دەكرێت”.

راشیگەیاند، لە ئێستادا مووچەخۆرانی هەرێم كەوتوونەتە بەرداشی نێوان هەرێم و بەغدادەوە و مووچەكانیان پێنادرێت و ئەوەش وایكردووە مامۆستایان و فەرمانبەران لە دۆخێكی سەختدابن و مووچەخۆران داوای سێ مووچەی كۆتایی ئەمساڵ دەكەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share