پۆلیسی سلێمانی: ئامارەکانی کوشتن لە ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمیکردووە

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی کانونی یەکەم ئاماری تاوانەکانی ساڵی 2020ی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند لە ئەمساڵدا ئامارەکانی کوشتن و دزی کردن کەمی کردووە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییپۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، “لە ساڵی ڕابردوودا 59 حاڵەتی کوشتن تۆمارکراوە لەکاتێکدا لە ئەمساڵدا ژمارەکە دابەزیوە بۆ 56 حاڵەت”.

سەرکەوت ئەحمەد وتیشی، “لە 2019دا 2145 حاڵەتی دزیکردن تۆمارکراوە لەبەرامبەردا ئەمساڵ 1520 حاڵەتی دزیکردن تۆمارکراوە”.

بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی سلێمانی، لە ئەمساڵدا 184 حاڵەتی تەزویرکردن تۆمارکراوە و ساڵی ڕابردوو ئەو ژمارەیە 322 حاڵەتی تەزویر لە سلێمانی هەبووە، حاڵەتەکانی لێدان و شەڕکردن لەمساڵدا 1200 بووە و ساڵی ڕابردوو 1905 حاڵەت تۆمارکراوە.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەمساڵدا 995 حاڵەتی هەڕەشەکردن تۆمارکراوە و لەساڵی ڕابردوودا ئەو ئامارە 1218 حاڵەت بووە، ئەمساڵ 591 فێڵکردن و ساڵی ڕابردوو 841 حاڵەت تۆمارکراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕاشیگەیاند کۆی گشتیی لە ساڵی 2020دا حەوت هەزار و 110 تۆمەتبار دەستگیرکراون، بەشێکیان دادگایی کراون و سزایان بەسەردا سەپێنراوە بەشێکیشیان بە سپاردە ئازادکراون.

بابەتی پێشتر

ڕۆژنامەیەكی كوەیتی: سوپای پاسداران موشەك و درۆن دەگوازێتەوە بۆ عێراق

بابەتی دواتر

ڕۆژینی 12 ساڵان بە جانتایەک و چاکەتێکەوە ڕۆژێکە ماڵی جێهشتووە و نەگەڕاوەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share