سبەی لەم شوێنانە نەوت دابەشدەكرێت

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، سبەی لە چەمچەماڵ، شۆڕش، تەكیە، سەنگاو و ئاغجەلەر نەوت دابەشدەكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری قەزای چەمچەماڵ دەكەینەوە، سبەی سێشەممە لە چەمچەماڵ، شۆڕش، تەكیە، سەنگاو و ئاغجەلەر نەوت دابەشدەكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو هاوڵاتییانەی كارتی زیرەكی نەوتیان هەیە دەتوانن نەوتەكە وەربگرن و بڕی نەوتەكە 200 لیترە و بە 104 هەزار دینار بە هاوڵاتیان دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 21 هەزار منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان چارەسەركراون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا 21 هەزار و 481 منداڵی نەخۆش لە نەخۆشخانەی منداڵان…
Total
0
Share