ڕوسیا مووشەكێكی خێراتر لە دەنگ نمایشدەكات

ئامانجەكەی لە دووریی هەزار كیلۆمەتر “بەسەركەوتوویی” پێكاوە

سوپای ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت، بە سەركەوتوویی تاقیكردنەوەیەكی نوێی مووشەكی كروزی خێراتر لە دەنگی لە جۆری “زیركۆن” ئەنجامداوە، لەكاتێكدا مۆسكۆ هێرشەكانی بۆسەر ئۆكرانیا زیادكردووە.

وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا ڕایگەیاند، مووشەكی زیركۆن لە كەشتیگەلی ئەمیڕاڵ گۆرشكۆف لە دەریای بارنتس بە ئاراستەی ئامانجێك لە ئاوەكانی دەریای سپی لە ناوچەی جەمسەری باكوور هەڵدراوە.

ئاشكرایكرد، ئامانجەكە كە لە دووریی هەزار كیلۆمەتردا بووە “بە سەركەوتوویی پێكراوە”.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتەكە هەڵدانەكە لە چێوەی “تاقیكردنەوە چەكی نوێ”ی ڕوسیدا بووە.

یەكەم مووشەكی “زیركۆن” لە تشرینی یەكەمی 2020 هەڵدرا، ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا ئەوكات بە “ڕووداوێكی گەورە” ناویبرد.

بڕیارە كەشتی و ژێرئاوگەڕەكانی سەر بە هێزیی دەریایی ڕوسیا بە مووشەكی “زیركۆن” پڕچەكبكرێن كە مەوداكەی لانیكەم هەزار كیلۆمەترە.

پاش دەستپێكردنی شەڕی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا لە 24ی شوباتی ڕابردوو، مۆسكۆ لە مانگی دواتردا ڕایگەیاند، مووشەكی خێراتر لە دەنگی لە جۆری “كینگال” دژ بە ئامانجەكان لە ئۆكرانیا بەكارهێناوە، باوەڕوایە یەكەم تاقیكردنەوەی ئەو جۆرە مووشەكانە بووبێت لە شەڕەكاندا و پێشتر تەنها لە تاقیكردنەوەدا هەڵدراون.

مووشەكەكانی كینگال و زیركۆن لە كۆمەڵەی ئەو چەكە نوێیانەن كە ڕوسیا پەرەیپێداون و پوتین وایناودەبات كە “نابەزێندرێن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای كۆنترۆڵكردنی لەلایەن تاڵیبانەوە یه‌كه‌م فڕۆكه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كابول نیشته‌وه‌

فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه‌ هێڵی ئاسمانیی قه‌ته‌ریی، به‌ تیمێكی ته‌كنیكییه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی دووباره‌ چالاككردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی كابول گەیشتە فڕۆخەكانەكە. بەپێی هەواڵی…
زیاتر ببینە

تەلەگراف: بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی ڕۆڵێکی بێوێنەیان گێڕا لە دوورخستنەوەی جەنگی ئەمریکا و ئـ.ـێران لە هەرێمی کوردستان

ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لە ڕاپۆرتێکی ورددا، ڕۆڵ، پێگە و کاریگەریی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی لە پاراستنی…
Total
0
Share