ترەمپ: لە هیچ لایەنێکی قبوڵناکەین جێگرەوەی دۆلار بەرهەمبهێنێت

دۆناڵد ترەمپ، دەربارەی هەوڵی چەند وڵاتێکی هاوپەیمانێتی ‏Brics‏ بۆ ‏بەرهەمهێنانی جێگرەوەی دۆلار رایگەیاند، لەهیچ وڵاتێک یان لایەنێکی قبوڵ‏ناکەین جێگرەوەی دراوەکە بەرهەمبهێنێت و بە توندترین شێوە سزای دەدەین.‏

دۆناڵد ترەمپ، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی سریدز رایگەیاند، وا هەست ‏نەکەن ئاگاداری هەنگاوەکانتان نین، بەتایبەت هەنگاوی دروستکردنی جێگرەوەیەک ‏بۆ دۆلار تا مامەڵەکانتانی پێبکەن، دڵنیابن ئەمە جێگای قبوڵکردن نییە و بە ‏توندترین شێواز سزا دەدرێن.‏

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردودا ترەمپ، جەختی لەسەر زیادکردنی باج و ‏گۆرانکارییە ئابورییەکان کردووەتەوە، پێشتر ئاماژەی بەوەشدابوو لە داهاتودا قۆناغی ‏زێرینی ئابوری دەگەرێنێتەوە.‏

وڵاتانی ناو هاوپەیمانێتی ‏Brics‏ پێشتر پێشنیاری دروستکردنی دراوێکیان ‏کردبووە بەناوی “بریک” تا لە مامەڵەکانی نێوان خۆیاندا بەکاریبهێنن و هەژموونی ‏دۆلار لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمبکەنەوە.‏

هاوپەیمانێتی ‏Brics‏ بەوە ناسراوە، کە بەشێکی زۆری وڵاتە ئەندامەکان دژی ‏سیاسەت و پلانەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانن وەک “ڕوسیا و چین و ئێران” کە ‏هاوشانی هیندستان و ئیمارات و بەرازیل و چەند وڵاتێکی دیکە بەشداریان لە ‏هاوپەیمانێتییەکەدا کردوە.‏

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ رۆژی بەرەنگاربوونەوەی کۆیلایەتییە

بابەتی دواتر

لەبارەی ئاڵۆزییەکانی سوریا راگەیەندراوێکی بەپەلە بڵاوکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share