ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی كۆبووەوە و تاوتوێی پێشهاتەكانی ناوچەكە و بە تایبەتی سوریای كرد.
محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند، رووبەڕووی هەر هەڕەشەیەك بۆ سەر عێراق و سەروەریی وڵاتەكەمان دەبینەوە.
هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا فەرماندەكانی راسپارد لە نزیكەوە و بەشێوەی مەیدانی یەكە سەربازییەكانی سەرسنوور بەسەربكەنەوە.