20 دۆنم گەنمی جوتیارانی سەڵاحەدین سووتا

ئەمڕۆ بەهۆکارێکی نادیار ئاگر لە زەوییەکی فراوانی گەنمی جوتیارانی پارێزگای سەڵاحەدین کەوتەوە و بەهۆیەوە زیانێكی ماددی زۆری لێکەوتەوە.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “بەیانی ئەمڕۆ ئاگرێک لە رووبەرێکی فراوانی گەنمی جوتیاران لە پارێزگای سەڵاحەدین کەوتەوە و رووبەری 20 دۆنم سووتا”.

ئاشکراشیکرد، “بە زویی تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکرد و رێگریان کرد لەوەی ئاگرەکە تەشەنە بسەنێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزاندراوە، لێکۆڵینەوەکان لەوباریەوە دەستیانپێکردووە”.

لە چەند ساڵی رابردوودا لە وەرزی دروێنەی گەنمی جوتیاران چەندین رووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراون کە بەشێکیان لەلایەن پاشماوەکانی داعشەوە کرابوونەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوە: 11 عێراقی لە بومەلەرزەكەی دووشەممە گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو عێراقییانەی لە بومەلەرزەكەی دووشەممە گیانیان لەدەستداوە بۆ 11 كەس بەرزبووەوە. ئەحمەد سەحاف،…
Total
0
Share