تەقینەوەیەك لە بەغداد “لە نزیك سەردانیكەرانی ئیمام كازم” ڕویدا

چەند ئاژانس و میدیایەكی جیهانی باس لەوە دەكەن، تەقینەوەیەك كە تا ئێستا ڕوون نییە چۆنە، لە بەغداد ڕویداوە و قوربانی هەیە.

لای خۆیەوە ئاڕ تی-ی ڕوسی ئاشكرایكردووە، تەقینەوەیەك لە نزیك سەردانیكەرانی ئیمام كازم لە بەغداد ڕویداوە، بەڵام تا ئێستا زانیاری لەسەر تەقینەوەكە بڵاونەكراوەتەوە.

لەلایەكی دیكەوە، سكای نیوز و چەند میدیایەكی عێراقی ئاشكرایانكردووە، تەقینەوەیەك لە نزیك پردی “الأئمة” لە ناوەڕاستی بەغداد لە نزیك سەردانیكەرانی “ئیمام كازم” ڕویداوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، كوژراو و بریندار هەن، بەبێ ئەوەی هیچ ئامارێك بڵاوكرابێتەوە.

سۆمەریە نیوزی عێراقی لە هەواڵێكی بەپەلەدا ئاشكرایكردووە، “بە نارنجۆكێك هێرش كراوەتە سەر زیارەتكاران و 10 كەس تا ئێستا بریندار بوون”.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئەو ڕوداوەوە ئاماژەی بەوەكردووە، “نارنجۆكێكی دەستی لە شوێنێكی كۆكردنەوەی خاشاك لە نزیك پردی الائمة لە بەغداد تەقییەوە، بەهۆیەوە هەشت هاوڵاتی بریندار بوون بەبێ بوونی حاڵەتی گیان لەدەستدان”.

بابەتی پێشتر

پرۆژەیاسای بودجە خرایە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمانی عێراقەوە

بابەتی دواتر

چێڵسی 2-0 ئێڤەرتۆن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
17
Share