نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی 11 دیاریکرا

نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بۆ مانگی 11 دیاریکرا کە لە نێوان 9- 10 هەزار دیناردا دەبێت بۆ هەر ئەمپێرێک.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر بە (43) دینار دیاریکرا، بەو پێیەى موەلیدەکان لە (225 – 235) کاتژمێر کاریان کردووە نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆ‌لیده‌ لەنێوان 9-10 هەزار دیناردا دەبێت.

سەبارەت بە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان لە مانگی 12 دا کارەبای سلێمانی ئاشکرایکردووە، رۆژانە لە کاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆ تا 1:00ی شەو کاردەکەن، لە کاتژمێر 1:00 ی شەو دەکوژێتەوە تا 6:30 خولەکی بەیانی، دواتر لە کاتژمێر6:30 ی بەیانی تا 8:00ی بەیانی کاردەکەن، دیسان لە کاتژمێر 8:00 ی بەیانی تا 1ی پاشنیوەڕۆ کارناکەن.

سەبارەت بە رۆژانی هەینی و شەممە، مۆلیدە ئەهلییەکان بەیانیان کارناکەن، لەبری ئەوە کاتژمێر 11:00 ی پێشنیوەڕۆ کاردەکەن.

جەختیشیکردووەتەوە، له‌ كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی مۆ‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتییان له‌ پێنج خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن مۆ‌لیده‌كه‌ سزاده‌درێت.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ کریستوفر هیوسگن کۆبووەوە

بابەتی دواتر

دەست بە دابەشکردنی بڕە پارەیەک دەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵكاری بۆ شەقامەكانی سلێمانی دەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، هەڵمەتی هێڵکاریکردنی شەقامەکانی ناوشار و رێگاکانی دەرەوەی شاری سلێمانی دەستپێدەکات. لەبارەی هەڵمەتەكەوە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی…
Total
0
Share