مەكتەبی سیاسیی یەكێتی پشتیوانی لە هەنگاوەكانی چاكسازی دەكات

كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی كۆبووەوە و پشتیوانی خۆی بۆ ئەو هەنگاوانەی لە بواری چاكسازیدا نراون دەربڕی.

ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە سلێمانی كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا.

كۆبوونەوەكە “پشتیوانیی خۆی بۆ ئەو هەنگاوانەی لەبواری چاكسازیدا نراون دەربڕی و جەختی لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی كردەوە، چونكە دەبێتە سەرمایەیەكی مەعنەوی و بەرجەستە بۆ سیاسەتی ڕاست و ڕەوای یەكێتی لە خزمەتی كۆمەڵانی خەڵكدا” وەك ئەوەی لە ڕاگەیەنراوەكەیدا هاتووە.

دەشڵێت، لە تەوەری هەڵبژاردندا هەڵسەنگاندنی ئیجابیانە بۆ بەرنامە و كۆششی میحوەرەكانی هەڵبژاردن لە سەرجەم شار و پارێزگاكان كرا، دوپات لەسەر جێبەجێكردنی سیاسەت و بەرنامەی هاوپەیمانی كوردستان كە لیستی هاوبەشی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتییە كرایەوە.

لە كۆتایشدا مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بە بایەخەوە هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو لێكتێگەیشتنانە كرد كە لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی دیكەدا كراون، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە كەشێكی ئارام و دیموكراسیدا بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی وشكەساڵییەوە ئەمساڵ گەنمی كەمتر وەرگیراوە

بابەتی دواتر

دانەغاز قازانجى شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵی ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تیرۆرستێک لە گەرمیان دەستگیرکرا

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دژەتیرۆر_CTG، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا توانیان تیرۆرستێکی سەر بە چەکدارانی داعش لە ئیدارەی گەرمیان دەستگیر بکەن.…
Total
0
Share