کارنامەی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە

رۆژی دووشەممە، 2ی 12ی 2024 پەرلەمانی هەرێمی کوردستان یەکەم دانیشتنی خولی شەشەم بەڕێوەدەچێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوی رەسمیی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە و واژووی ئەردەڵان محەمەد، سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی لەسەرە.

رۆژی دووشەممە، کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کردنەوەی دانیشتنەکە بە چەند ئایەتێکی قورئانی پیروز دەبێت.

دواتریش، خولەکێک بێدەنگ وەستان بۆ رێزلێنان لە گیانی شەهیدانی کوردستان ئەنجامدەدرێت و بانگهێشتی بەتەمەنترین کاندیدی ئامادەبوو دەکرێت، لە پاڵێوراوانی سەرکەوتووی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان بۆ سوێندخواردن و بەڕێوەبردنی دانیشتنەکە.

سەرۆکی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەم، کاندیدە هەڵبژێردراوەکان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بانگدەکات بۆ سوێندخواردنی یاسایی و پاشان دانیشتنەکە بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

‎808‌‏ کەس وەک بەرکەوتەی چەکی کیمیایی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون

بابەتی دواتر

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتیی نووسینگەکانی زانیاریی سلێمانییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share