پسپۆڕێکی خۆراک:کاغەزی ئەلەمنیۆم لەگەڵ چەند خۆراکێک کارلێک دەکات و ماددەی ژەهراوی دروستدەکات

زاکاری کارترایت، پسپۆڕی بواری خۆراک رایگەیاند، کاغەزی ئەلەمنیۆم کە تایبەتە ‏بە هەڵگرتن و پاراستنی خۆراک، وەک پێویست رێگری لە ڤایرۆس و بەکتریاکان ‏ناکات بۆ خۆراکەکە.

دەشڵێت، رەنگە کاغەزی ئەلەمنیۆم لەگەڵ ئەو خۆراکانەی ‏ترش یان سوێرن کارلێک بکات، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ماددەی ‏ژەهراوی بۆ ناو خۆراکەکە.‏

ئەو پسپۆرە ئاماژەی بەوەشداوە، لە بنەڕەتدا کاغەزی ئەلەمنیۆم بەتەواوەتی بە ‏خۆراکەوە نانوسێت، ئەمەش وادەکات لەنێوان بۆشایی خواردنەکە و کاغەزەکەدا ‏ماددەی زیانبەخش دروست بێت و کارلێک لەگەڵ خۆراکەکەدا بکەن.‏

زاکاری کارترایت، پسپۆڕی خۆراک دەشڵێت، رەنگە کاغەزی ئەلەمنیۆم لەگەڵ ئەو خۆراکانەی ترش یان سوێرن ‏کارلێک بکات، ‏کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ماددەی ژەهراوی بۆ ناو ‏خۆراکەکە.‏

وەک چارەسەرێکیش، داوا لە بەکارهێنەرانی کاغەزی ئەلەمنیۆم دەکات، کە ئەگەر ‏ناچاربوون بەکاری بهێنن با ماوەیەکی زۆر نەخایەنێت، یاخود وەک جێگرەوە قاپی ‏ئاسایی داخراو  لە پلەی گەرمیی گونجاودا بەکاربهێنن.‏

بابەتی پێشتر

ئەمینداری حزبوڵڵا: پابەند دەبین بە جێبەجێکردنی ئاگربەستەوە

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share