توێژینەوەیەک: ئەوانەی نیشانەکانی کۆرۆنایان بە سوکی تێدا دەرکەوتووە جارێکی دیکە تووش نابن

زانایانی کۆلێژی پزیشکی لە زانکۆی واشنتۆن لە سانت لویس ئاماژە بە پارێزراوی ئەو کەسانە دەکەن کە پێشتر جارێک نیشانەکانی کۆرۆنایان تێدا دەرکەوتبێت.

ئەو زانایانە دەڵێن، ئەو کەسانەی بە سوکی تووشی کۆرۆنا بوون جارێکی دیکە ئەگەری تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە نییە.

بەپێی توێژینەوەی زانکۆکە ئەوانەی بەوجۆرە تووشی کۆرۆنا بوون دژە تەن لە جەستەیاندا بەرامبەر کۆرۆنا بەدرێژایی تەمەنیان دەمێنێتەوە.

توێژینەوەکە 77 کەس بەشدارییان تێداکردووە، دوای ئەوەی پشکنینی خوێنیان بەبەردەوامی بۆکراوە و تا سێ مانگ ڕێژەی دژە تەنەکان لە جەستەیاندا کەمبووەتەوە دوای سێ مانگ ڕێژەکە جێگیربووە و لەدوای 11 مانگ پشکنیان بۆکراوە کە ئەو ڕێژەیە بە جێگیری ماوەتەوە.

بابەتی پێشتر

پەکەکە کوژرانی چوار گەریلای لە بۆردومانی ئۆتۆمبیلێکدا ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

لە ماوەی دوو مانگدا خاوەن ماتۆڕەکان لە کەلار سێ کارمەندی هاتوچۆ بریندار دەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share