بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراك هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا سەرقاڵی دابەشكردنی هەشتەم سەبەتەی خۆراكن بە داتای مانگی 11 و دەشڵێت، “چاوەڕواندەكرێت تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ یەك بەشەخۆراكی دیكە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبكرێت”.

كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا سەرقاڵی دابەشكردنی هەشتەم سەبەتەی خۆراكن بە داتای مانگی 11 و چاوەڕواندەكرێت سبەی كۆتایی بە دابەشكردنی بەشەخۆراكە بهێندرێت.

وتیشی، ” “چاوەڕواندەكرێت تاوەكو كۆتایی ئەمساڵ یەك بەشەخۆراكی دیكە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبكرێت كە دواجار لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت و ئەمساڵ نۆ بەشەخۆراك دابەشدەكرێت و ساڵی رابردوو هاوشێوەی عێراق 10 بەشەخۆراك دابەشكراوە”.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 زانیاریی نوێ ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی: پێشکەشکردنی فۆڕم بۆ دەرچووانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکان کاراکرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری سلێمانی بڵاویکردەوە، دەستەی ئاماری هەرێم ماڵپەڕی پێشکەشکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ دەرچووانی دانەمەزراوی زانکۆ و پەیمانگاکان کاراکرد…
Total
0
Share