یەکێتیی پیاوانی کوردستان: ساڵی رابردوو 49 حاڵەتی دەرکردنی پیاوانی بەتەمەن لە ماڵەوە تۆمارکراوە

یەکێتیی پیاوانی کوردستان ئامارەکانی ئەنجامدانی توندوتیژی دژی پیاوانی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا 49 حاڵەتی دەرکردنی پیاوانی بەتەمەن لە ماڵەوە تۆمارکراوە.

لە ئامارەکەی یەکێتیی پیاوانی کوردستاندا هاتووە، لە 1 ی 1 ی 2024 بۆ 31 ی 12 ی 2024، 63 پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە بە هاوکاری کەسانی دیکە کوژراون، 52 پیاوی بەتەمەن لە ماڵەکانیان دەرکراون، 39 حاڵەتی ناپاکی هاوسەرگیری تۆمارکراون.

هەر بەپێی ئامارەکە، 11 پیاو توندوتیژی جەستەییان بەرامبەر کراوە، 239 حاڵەتی دەستوەردانی کەسوکار لە ژیانی هاوسەرگیریدا هەبووە، 11 حاڵەتی فشاری دەروونی و سێکسی و 12 حاڵەتی دەستگرتن بەسەر مووچەی پیاودا تۆمارکراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنه‌ری هاتوچۆ له‌قائیمقامیه‌تی سلێمانی: هه‌ر شوێنێکی بازرگانی قۆرخكاری بكات سزادەدرێت

نوێنه‌ری هاتوچۆ له ‌قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، هه‌ر بینا و باڵەخانەیەکی بازرگانی قۆرخکاری بکات سزادەدرێت. دانا عوسمان، نوێنه‌ری هاتوچۆ…
Total
0
Share