لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 زانیاریی نوێ ئاشكرادەكرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەگەر حكومەتی عێراق 761 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت كورتهێنان دروستدەبێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، بۆ كورتهێنانەكە دەبێت لە داهاتی ناوخۆ پڕبكرێتەوە یاخود لە پارەی مانگی دواتر كە بەغداد دەینرێت مووچەی مانگی 10 دابەشبكرێت.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بڵاوكرایەوە كە حكومەتی عێراق بڕی 761 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆش ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم بڵاویكردەوە، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو حكومەتی عێراق مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه‌ به‌هۆی كاركردنی تیمه‌كانی شاره‌وانیه‌وه‌ له‌ئێستادا سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه‌ی له‌شه‌قامی (راپه‌ڕین – سلێمانی)…
Total
0
Share