پۆلیسی سلێمانی چوار کەسی بەتۆمەتی کوشتنی کەسێک لە کێلەسپی دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری بەهۆی کوشتنی کەسێک لە کێلەسپی و بریندارکردنی دوو کەسی دیکە ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، ڕۆژی 17ی 12 لە گوندی كێلەسپی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەهۆی ڕووداوێكەوە سێ هاوڵاتیی برینداربوون، یەكێك لەو هاوڵاتییانە دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

دوای ڕووداوەکە دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ چوار تۆمەتبار دەرکرد، پۆلیسی تاسڵوجە و پۆلیسی سلێمانی چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراون پۆلیسی سلێمانی ناسنامەکانیانی بەمشێوەیە بڵاوکردووەتەوە، ج ، أ ، ر  لەدایكبووی 1990، أ ، ر ، ح  لەدایكبووی 1965، ك ، ه ، ر لەدایكبووی 1978 و ر ، ر، ح لەدایكبووی 1960.

پۆلیس سلێمانی دەڵێت، سەرجەم تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

سلێمانی شەپۆلە بەهێزەكەی بارانی بێزیان تێپەڕاند

بابەتی دواتر

پۆلیسی گەرمیان بەدوای كەسوكاری خاوەنی ئەم ئۆتۆمبێلەدا دەگەڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share