نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە

بازاڕی جیهانی تایبەت بە نرخی نەوت نوێترین نرخەکانی بڵاوکردەوە، کە تیایدا نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی تێکساس بەرزبوونەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە، بەپێی دواین زانیارییەکانی بازاڕی جیهانی تایبەت بە نرخی نەوت، ماوەی چەند رۆژێکە نرخی نەوتی خاو بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لە سەرانسەری جیهاندا، ئەمڕۆش زیاتر بەرزبووەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 77 دۆلار و 54 سەنت. هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، کە دەکاتە نرخی بە 74 دۆلار و 83 سەنت بۆ یەک بەرمیل.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆکارێک کە گرنگترینییان بریتتین لە “زۆربوونی خواستی وڵاتان لەسەری و گرژی و ئاڵۆزییەکانی جیهان بەگشتی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەتی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روانگەی ئابوریی عێراق: بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوت عێراق ساڵانە چوار ملیار دۆلار زیانی بەردەکەوێت

روانگەی ئابوریی عێراق رایگەیاند، داهاتی خەمڵێندراوی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 11.16 ملیۆن دۆلارە و بە هەناردەنەکردنی، ساڵانە…
Total
0
Share