وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی دەربڕی و مووچە تەوتین دەكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی بە نووسراوی رەسمی داوای كردنەوەی لقی بانكەكانی رەشید و رافیدەینم لە وەزارەتی دارایی عێراق كرد، بە نووسراوی رەسمی وەڵامدرامەوە كە رەزامەندە بە كردنەوە لقی بانكی رەشید لە سلێمانی و بەوەش هیچ كێشەیەك بۆ تەوتینی مووچە نامێنێت و مووچەخۆران دەتوانن مووچەكانیان تەوتین بكەن.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا لە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەوڵەكانم سەبارەت بە كردنەوەی لقی بانكی ڕەشید و بانكی رافیدەین لە هەرێمی كوردستان گەیشتە ئەنجام و ئەوەش دوای ئەوەی نووسراومان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ كردنەوەی لقی ئەو بانكانە و وەڵامی نووسراومان دراوەتەوە كە رەزامەندبوون بە كردنەوەی لقی (بانكی ڕەشید) لە سلێمانی.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، پرسی تەوتین كردنی مووچە هیچ كێشەیەكی لەبەردەمدا نامێنێت و ئەوان رێكارە پێویستەكانی جێگیربوونیان لەگەڵ حكومەتی خۆجێی سلێمانی جێبەجێدەكەن و مووچەخۆران دەتوانن مووچەكانیان تەوتین بكەن.

بابەتی پێشتر

بۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان هیچ میوانێکی بیانی بانگهێشت ناکرێت

بابەتی دواتر

بەڵێنێكی سودانی لەبارەی مووچەوە ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share