بۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان هیچ میوانێکی بیانی بانگهێشت ناکرێت

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەرنامەی کاری یەکەم دانیشتنی پەرلەمان بڵاودەکرێتەوە، وتیشی، “هیچ بیانییەک بانگهێشت نەکراوە”.

سامان ئەحمەد بەکر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراون، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەرنامەی کاری دانیشتنەکە بڵاودەکرێتەوە.

وتیشی، لەو دانیشتنەدا سەرجەم ئەو لیست و کاندیدە دەرچووانەی بڕیاریانداوە لە پەرلەمان بەشداربن سوێندی یاسایی دەخۆن، بەڵام هیچ میوانێکی بیانی بانگهێشتنی دانیشتنەکە نەکراوە.

بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 2ی کانوونی یەکەمی 2024 پەرلەمانی کوردستان یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجامبدات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان: خێرایی ئۆتۆمبێل لەڕێگەی کەلار-کفری بەرزکرایەوە

هاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند، خێرایی ئۆتۆمبێل لەڕێگەی کەلار-کفری بەرزکرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند، خێرایی ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگەی قەزای کەلار…
زیاتر ببینە

سامانە سروشتییەکان: بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند،”بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە”. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر (7:05)ی…
Total
0
Share