فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ناوچەیەكی سەر بە شیلادزێ دەكەن

ماوەی زیاتر لە دووكاتژمێرە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانێكی چڕی چیای “کورەژار” یان لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەربەقەزای ئامێدی دەستپێكردووە.

دڵدار عەبدوڵڵاَ، یەکێک لە هاوڵاتییانی ناحیەی دێرەلوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند لە کاتژمێر 7:30ی ئێوارەی ئەمرۆوە تا ئێستا فڕۆکەکانی تورکیا بەبەردەوامی بۆردومانی شوێنە جیاوازەکانی زنجیرە چیای “کورەژار” دەکەن.

باسی لەوەشكرد، فڕۆکەکانی تورکیا لە ئاسمانی ناوچەکە بەردەوام هاتوچۆ دەکەن كە ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لای هاوڵاتییان دروستكردووە تا ئێستا زیانی بۆردوماکە نازانرێت چین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی زانایان لەبارەی داخستنی یانە شەوانەکان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌

یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوای به‌رده‌وامى داخستنی یانه‌ی شه‌وانه‌ و ده‌ستگیركردنی بانده‌كانی له‌شفرۆشی ده‌كات و ده‌ڵێت، “پێویسته‌…
Total
0
Share