عێراق بڕیاریدا بەنزین و نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بڕیاردراوە پشكی هەرێم لە نەوتی سپی لەلایەن عێراقەوە رەوانەبكرێت و چاوەڕێبكرێت بارودۆخی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ بەرهەمی بەنزین باش ببێت تاوەكو بەشێك لە بەنزین بۆ هەرێمیش تەرخانبكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەغداد وەفدێكی هەرێم سەردانی وەزارەتی نەوتی عێراقیان كردووە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە سێ بابەتی سەرەكی كران لەوانە دابەشكردنی بەشی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی كە بڕی 50 ملیۆن لیترە و تەرخانكردنی بەشێك لە بەنزینی نۆرماڵ بۆ هەرێمی كوردستان و هەژماركردنی لیتری قیاسی نەك قەبارەی سروشتی بۆ ناردنی بەشی هەرێم لە نەوتی سپی.

هەر لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بەشی هەرێم لە نەوتی سپی دەست بەجێ بنێردرێت و چاوەڕواندەكرێت بارودۆخی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور بۆ بەرهەمی بەنزین باش بێت تاوەكو بەشێك لە بەنزین بۆ هەرێم تەرخانبكرێت و دیراسەكردنی بابەتی لیتری قیاسی و قەبارەی سروشتی لە وەزارەت تاوەكو بڕیاری لەسەر بدرێت.

بابەتی پێشتر

بەهۆی ژێرئاوكەوتنی بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئیجە دوو هاوڵاتیی هەرێم خنكان

بابەتی دواتر

گەشتە ئاسمانییەکانی بەغداد و بەیروت دەستپێدەکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share