كەشناسیی هەرێم: گەرمای شارەكان تا 2 پلە بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمای شارەكانی هەرێمی كوردستان یەك تا دوو پلە بەرزدەبێتەوە بەڵام ناگەنە 50 پلە، وەك ئەوەی لە پێشبینییەكانی كەشناسیدا هاتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزتردەبن لە تۆمارەكانی دوێنێ بە نزیكەی یەك تا دوو پلە.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش بەپێی پێشبینییەكان بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیكدەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 45 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 42 پلەى سیلیزى
دهۆک : 44 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 46 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 45 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 30 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 45 پلەى سیلیزى
سۆران : 42 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 47 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها بۆ هاوڵاتییانی کەرکوک: داواتان لێدەکەم پارێزگاری بکەن لە پاکوخاوێنیی شارەکەمان

پارێزگاری کەرکوک داوا لە هاوڵاتییانی پارێزگاکە دەکات، “به‌وپه‌ڕی خۆشه‌ويستی و دڵسۆزييه‌وه‌،‌ پارێزگاری بکەن له‌ پاكوخاوێنیی شاره‌ ئازيزه‌كه‌مان، كه‌ركوک…
Total
0
Share