وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، “بەشداریی كابینەی دەیەم ناكەین و وەكو هێزێكی ئۆپۆزسیۆن دەمێنینەوە”.
دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رامانگەیاند كە بەشداریی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم ناكەین و وەكو هێزێكی ئۆپۆزسیۆن دەمێنینەوە.
وتیشی، ” هیوادارین ئەوانەی دەبنە ئۆپۆزسیۆن لەسەر هەندێك هێڵێكی نیشتمانی رێكبكەوین و خزمەتی میللەتەكەمان بكەین”.