بایدن ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و لوبنانی راگەیاند

جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، لوبنان و ئیسرائیل ئاگربەستیان قبوڵکردووە.

بایدن وتی، رێککەوتننامەی ئاگربەستەکە ئەمڕۆ چوارشەممە  بەتەواوەتی دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

باسی لەوەشکرد، هیچ هێزێکی ئەمریکی لە باشووری لوبنان جێگیرناکرێت.

وتیشی، ئەگەر لوبنان رێککەوتنەکە پێشێلبکات ئیسرائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات.

بایدن پێیوایە، “رێککەوتنەکە پاڵپشتی لە سەروەری لوبنان دەکات، سەرەتایەکی نوێ بۆ ئەو وڵاتە دەهێنێتەکایەوە و گەلی لوبنان بەرەو داهاتوویەک دەبات کە تێیدا چێژ لە ئارامی دەبینن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەو کاتەوەی حزبوڵای لوبنان شەڕی دەستپێکردووە، زیاتر لە 70 هەزار ئیسرائیلی ناچاربوون هەڵبێن، و زیاتر لە 100 هەزار لوبنانییش بەهەمان شێوە ناچار بوون هەڵبێن”.

 

 

 

بابەتی پێشتر

حكومەتی عێراق دوو ترلیۆن و 280 ملیار دینار بۆ مووچە دەنێرێت

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share