نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی، شارەزایان هۆکارەکەی بۆ ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل دەگەڕێننەوە.

بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور گەیشتە 72 دۆلار و 79 سەنت، کە بەراورد بە رۆژی رابردوو 12 سەنت دابەزیوە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا گەیشتە 68 دۆلار و 73 سەنت کە بەراورد بە رۆژی رابردوو 14 سەنت دابەزیوە.

بە بڕوای شارەزایان ئەو دابەزینە لە نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی جەنگی نێوان لوبنان و ئیسرائیلی راگەیاند.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: دانوستانی ئەتۆمی لەگەڵ ئەمریکا دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بێمانایە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بێهیوایی خۆی لە دانوستانی ئەتۆمیی داهاتوویان لەگەڵ ئەمریکا دەربڕی. وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دوای ئەوەی…
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری هەڵەبجە: رۆژانی جەژن نزیکەی 50 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی هەڵەبجەیان کردووە

گەشتوگوزاری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، “بۆ رۆژانی جەژن نزیکەی 50  هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی هەڵەبجەیان کردووە”. هەورامان جەلال، بەڕێوەبەری…
Total
0
Share