حكومەتی عێراق دوو ترلیۆن و 280 ملیار دینار بۆ مووچە دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حكومەتی عێراق بۆ مووچەی ئەم سێ مانگەی كۆتایی ساڵ دوو ترلیۆن و 280 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، حكومەتی عێراق بۆ مووچەی ئەم سێ مانگەی كۆتایی ساڵ بڕی دوو ترلیۆن و 280 ملیار دینار دەنێرێت كە بۆ هەر مانگێك 760 ملیار دینار تەرخانكراوە و چاوەڕواندەكرێت تاكۆتایی ئەم هەفتەیە پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە و وتیشی، “هەمواری یاسای بودجە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە و دواتر ئامادەدەكرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ بزووتنەوە: هیوادارین سەرکەوتنی کۆنگرەتان هاندەربێت بۆ پتەوی پەیوەندیی نێوانمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی کۆنگرەی 12ی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و دانانەوەی عیرفان عەبدولعەزیز وەک ڕابەری گشتی پەیامێکی ئاڕاستەی…
Total
0
Share