یەكێتی پۆستی قائیمقامی خانەقین و بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدیەی وەرگرت
میدیای رەسمی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی شێركۆ میروەیس لێپرسراوی مەڵبەندی خانەقین ئەنجومەنی پارێزگای دیالە دەنگی بە ئەندازیار جواد فەیزوڵا دا وەك قائیمقامی خانەقین.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا ئەحمەد سامر عەلی بووە بەڕێوەبەری ناحیەی سەعدییە كە لەسەر پشكی یەكێتی ئەو پۆستەی پێدراوە.