زاخۆ.. لە رووداوێكی هاتوچۆ كەسێك گیانیلەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگای نێوان زاخۆ – دهۆك، گەنجێكی تەمەن 28 ساڵ گیانیلەدەستدا.

رووداوەكە كاتژمێر 5ی سەرلەئێوارە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێدا لەسەر رێگای نێوان زاخۆ – دهۆك لە نزیك شارەدێی باتێلێ روویداوە و بەهۆیەوە و كەسێكی تەمەن 28 ساڵ كەوتووەتەوە ژێر یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان و بە سەختیی برینداربوو.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی زاخۆ، كاتژمێر 6:30ی شەو بەهۆی سەختی برینەكەوە گەنجەكە گیانیلەدەستدا.

هاوكات پۆلیسی زاخۆ دەڵێت ، “لێكۆڵینەوەكانیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ گەورەترین یەكەی چاودێریی تایبەت بە منداڵان لەسەر ئاستی عێراق لە سلێمانی دەكرێتەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان رایدەگەیەنێت، سبەینێ گەورەترین یەكەی چاودێریی وردی تایبەت بە منداڵان لە نەخۆشخانەی منداڵانی فێركاریی دكتۆر جەمال…
زیاتر ببینە

گۆڕان ده‌سته‌یه‌كى حه‌وت كه‌سیی بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ ده‌ستنیشانكرد

بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى ئه‌نجامدانى زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌، دواجار ده‌سته‌یه‌كى حه‌وت كه‌سیی ده‌ستنیشانكرد بۆ به‌ڕێوه‌بردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ بەشێوەیەكی كاتی. جڤاتى نیشتمانیی…
Total
0
Share