وەزارەتی خوێندنی باڵا : خوێندكارانی زانكۆكانی كوردستان پلەی دووەمیان بەدەستهێنا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایدەگەیەنێت ، لە پێشبڕكێیەكدا خوێندكارانی زانكۆكانی كوردستان پلەی دووەمیان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خەڵات و ڕێزلێنانی پێشكەش بە خوێندكارانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان كرد، كە لە پێشبڕكێی هواوی (ICT) بەشداریانكردووە و پلەی دووەمیان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێناوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە هەرێمی كوردستان هەریەك لە زانكۆكانی سەڵاحەدین و پۆلیتەكنیكی هەولێر و لوبنانی فەرەنسی بەشداربوونە، تیمێك لە بەشداربووان پلەی دووەم و ئەوانی دیكەش پلەی حەوتەمیان بەدەستهێناوە، لە هەردوو تیمەكەشدا لە كۆی شەش خوێندكار چواریان خوێندكاری زانكۆكانی هەرێمی كوردستانن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر ماددەی هۆشبەر بووە.. پەرلەمان لەسەر دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی ڕوونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دەستگیركردنی فەرمانبەرێكی بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، فه‌رمانبه‌رێكی ئاساییه‌ و…
Total
0
Share