ڤلادیمێر پوتن سوورە لەسەر تاقیكردنەوەی مووشەكەكانی

ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا رایگەیاند، وڵاتەكەیان بەردەوامدەبێت لە پڕۆسەی تاقیكردنەوەی مووشەكە نوێیەكانی كە لە جەنگەكانیان ئەنجامیدەدەن بە تایبەت جەنگی ئۆكرانیا.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، ڤلادیمێر پوتن سەرۆكی روسیا لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژەی بەوەداوە كە وڵاتەكەیان بەردەوامدەبێت لە تاقیكردنەوەی مووشەكی نوێ، ئەمەش لەكاتێكدا لە چەند رۆژی رابردوودا زنجیرەیەك هێرشی مووشەكی كراوەتە سەر ئۆكرانیا.

هاوكات، ڤۆڵۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، لەگەڵ هاوپەیمانەكانمان لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ راگرتنی هەنگاوەكانی سەرۆكی روسیا، لەهەمانكاتدا ئەم هەنگاوەی پوتین بە سەركێشییەكی نوێ ناودەبات.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەی دوو ساڵە لەلایەن بەشێكی وڵاتانی ئەوروپاوە بەردەوام فشار دەكرێتە سەر سەرۆكی روسیا تا هێرشەكانی كەم بكاتەوە بۆ سەر ئۆكرانیا، بەڵام ناوبراو بەردەوامە لەسەر هەنگاوەكانی.

بابەتی پێشتر

رزگار حاجی حەمە: بۆ پێکهێنانی حکومەت یەکێتی ئامادەی دانوستانە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار گۆڕانكاری بەسەرداهات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share