تیمەکانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان ناسنامەی ژنێکیان لە پارێزگای نەجەف ئاشکراکرد کە تەمەنی 137 ساڵە.
ئەمڕۆ لە بەردەوامیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێریی میدیاکانی عێراق وێنەی ژنێکی بەتەمەنیان بڵاوکردووەتەوە کە دانیشتووی پارێزگای نەجەفە.
ژنە بەتەمەنەکە لە ساڵی 1887 لە شاری کوفە لەدایکبووە و تا ئێستا لە ژیاندا ماوەو تەمەنی گەیشتووەتە 137 ساڵ.
بەپێی ئەو وێنە و زانیارییانە بن کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە عێراق بڵاوکراونەتەوە، ئەم ژنە نەجەفییە بەتەمەنترینی عێراقە.