راوێژکارێکی سودانی: پلانمان هەیە چاکسازی لە بانکە حکومی و تایبەتەکاندا بکەین

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابوری و دارایی رایگەیاند، پلانیان هەیە چاکسازی لە سیستمی بانکی حکومی و تایبەتیدا بکەن چونکە جیاوازییەکی گەورە لەنێوانیاندا هەیە.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابوری و دارایی ئاماژەی بەوەکرد، ”سەرۆک وەزیرانی عێراق دەیەوێت چاکسازی لە سیستمی بانکی حکومی و تایبەتیدا بکات چونکە جیاوازییەکی گەورە لەنێوانیاندا هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش کۆمپانیایەکی بیانی هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانیان دەکات تاوەکو سەرمایە و ئەرکەکانیان هاوتای کاری بانکە نێودەوڵەتییەکان بێت”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ”سەرۆک وەزیران پشتگیری لە بانکە تایبەتەکان دەکات بەو مەرجەی ئەو بانکانە رێڕەوی کارەکانیان باشتر بکەن، هاوکات پلانێکی چاکسازی بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی کاری ئەو بانکانە هەیە و  بەم نزیکانە جێبەجێ دەکرێت”.

دەشڵێت، ”بانکە تایبەتەکان رووبەڕووی دووڕیانێک بوونەتەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی بێبەشکران لە بازرگانیکردن بە دراوی بیانی، هەر بۆیە حکومەت هەوڵدەدات کەشێکی ناوخۆیی دروستبکات کە پاڵپشتیان بێت بۆ ئەوەی کارەکانیان راست بکەنەوە”.

بابەتی پێشتر

ئۆپیک پێشبینیدەکات لە هاوینی ئەمساڵدا خواستێکی زۆر لەسەر نەوت هەبێت

بابەتی دواتر

پارێزگای هەولێر: ئەمشەو ئاو دەگاتەوە سەرجەم گەڕەکەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كچێكی رفێندراو ئازادكرا

كچێك دوای رفاندنی ئازادكرا و رفێنەرەكەی دەستگیركرا. ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزەكانی هەواڵگریی سەربازی، كچێكی تەمەن 17 ساڵیان لە دەست…
Total
0
Share