ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك – سەڵاحەدینی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی ئاراستەی خەڵكی كوردستان بە گشتی و دانیشتووانی شاری كەركوك كرد كە تیایدا رایگەیاند، “ئەم رووداوە بۆ ئێمە وەك سەرژمێرییەكەی ساڵی 1957گرنگی خۆی هەیە.
راشیگەیاند، هیوادارین داتاكانی پڕۆسەكە بنەما و بەڵگەی داهاتوو بن بۆ سەلماندنی رەوایەتی و خاوەندارێتی گەلەكەمان لە زێدی مێژوویی خۆی لە كەركوك وەك شاری برایەتی و پێكەوەژیانە و ببێتە هۆكارێكی رەوا بۆ نەخشەرێگای جێبەجێكردنی ماددەی 140ی دەستوور و زامنكردنی مافە دەستوورییەكان.
دەشڵێت، “سوپاسی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان و شاری كەركوكی دەكەین كە تووانیوویانە بەگرنگییەوە لە پڕۆسەكە بڕوانن و پارێزگاری لە شووناسی نەتەوەیی شارەكە بكەن”.