کەشناسیی هەرێم: سبەینێ باران دەبارێت

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “سبەینێ باران دەبارێت و خێرای با مامناوەند دەبێت”.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆوە رایگەیاند، “ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرمی بە نزیکەی یەک بۆ دوو پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ کەشناسیی هەرێم دەڵێت، “ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی باکوور و خۆرهەڵاتی هەرێم بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان نمەباران و بارانی مامناوەند دەبارێت، پاشان لە کاتەکانی شەودا لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکانی ئەگەری بارانبارین زیاترە و هەندێک کات لە کاتی باران هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت”.

لە بارەی پلەکانی گەرمی سبەینێوە ئەوەی خستووەتەڕوو، “نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرای باش مامناوەند دەبێت بەڵام هەندێک کات لە هەندێک ناوچە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و کەرکوک چالاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوبەری ناحیەی قەرەهەنجیر لەسەر گرتە ڤیدیۆی ‘قەرەباڵخی نەوت وەرگرتن’ ڕوونکردنەوە دەدات

دوێنێ یەكشەممە 11ی تشرینی یەكەم، ڤیدیۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە كە تیایدا دەردەكەوێت، لە قەرەهەنجیر “هاوڵاتییەكی زۆر ڕادەكەن…
Total
0
Share