بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی سێ کەس دەستگیرکران

لە ناحیەی باوەخۆشێن، سێ کەس بەتۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیرکران، هاوکات دەستبەسەر 12 باڵندەی سوێسکەی راوکراودا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە ئامانجی پاراستنی سروشت و ژینگەی سنوورەکەیان مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی باوەخۆشێن شەوی رابردوو بازگەیەكیان لە ناحیەی باوەخۆشێن دانا بە مەبەستی رێگریکردن لەو کەسانەی کە راوی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی دەکەن.

باس لەوەش دەکات، لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتییان بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیر کرد کە 12 باڵندەی سوێسکەی راوکراویان پێبوو، هەروەها دەستبەسەر تۆڕێکی راوی باڵندە، لایتێک، یەک  بارانگیر، و ئۆتۆمبێلێکدا گیرا.

پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت: سەرەتای ساڵی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت رایگەیاند، لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەستپێدەکاتەوە.…
زیاتر ببینە

شنیار ئەنوەر بۆ مەسرور بارزانی: هەر ڕۆژێک توانیت مووچەی یەک مانگی فەرمانبەران بدەیت دەڵێین هەژمارەکەو زۆر موهیمە

شنیار ئەنوەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فەیسبووکی خۆی نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، “ئێستا مووچەخۆری کوردستان بە بڕیاری…
Total
0
Share