دوای ئەوەی هونەرمەندی ئیتاڵی “ماوریزیۆ كەتەلان” لە فێستیڤاڵێكی هونەری لە شاری نیویۆرك مۆزێك بەتیپێكی ڕەساسی، دەكات بە دیوارێكدا، ئەم رەفتارەی بووە جێی سەرنجی میدیا و گەشتیاران و كاردانەوەی جیاوازی بەدوادا هات، زۆرێكیش پێیان وابوو مەبەست لە كارەكەی تەنها گاڵتەجاڕییە.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری BBC ی بەریتانی، ئەو مۆزەی لە ماوەی رابردوودا، كاردانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و ئەمڕۆ لە زیادكردنێكی ئاشكرادا بە بەهای شەش ملیۆن و دووسەد هەزار دۆلار فرۆشرا.
هاوكات، ئامانجی هونەرمەندەكە بۆ ئەنجامدانی ئەم كارە سەیرەی، بریتیبووە لە رەخنەگرتن لە هونەرە مۆدێرنەكانی سەردەم كە پێیوایە كارەكانی بەشێكیان سادە و ساكارن و لە ئاستێكی بەرزدا نین.
رەنگە تا ئێستا تەنها گوێبیستی ئەم ناونیشانانە بووبین، گرانترین ئۆتۆمبێل، خانوو، خشڵ و ئێكسسوارات، بەڵام هاوشانی ئەوان، مۆزێكیش دەچێتە هاوكێشەكەوە و دەبێت بە گرانترین میوە لە جیهان.