دایكی هێرشكارەكەی نیوزلەندا دراوسێ عێراقی و سورییەكانی تۆمەتبار دەكات

شوێنی پەلامارەكە لە نیوزلەندا

دایكی ئەو كوڕە سریكلانكییەی ڕۆژی هەینی لە بازاڕێكی نیوزلەندا بە چەقۆ چەند كەسێكی برینداركرد، دەڵێت، كوڕەكەی ڕوبەڕووی “مێشك شۆردنەوە” بووە لەلایەن دراوسێ عێراقی و سورییەكانیەوە.

ڕۆژی هەینی پۆلیسی نیوزلەندا كوشتنی كەسێكی بە فیشەك بەناوی (ئەحمەد ئەسیل محەمەد) ڕاگەیاند، دوای ئەوەی بە چەقۆ لانیكەم حەوت كەسی لە یەكێك لە بازاڕەكانی شاری ئۆكلاند برینداركرد.

دایكی تۆمەتباری ڕووداوەكە دەڵێت، دراوسێكانی كە خەڵكی سوریا و عێراقن هاندەری كوڕەكەی بوون تا بەرەو پەڕگیری بچێت، ئەمەش لەمیانەی چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ تۆڕی (هیرۆ تیڤی).

ئەحمەد ئەسیل محەمەد

ئاماژەی بەوەشدا، ئەحمەد لە هاوینی 2016 برینداربوو، دراوسێكانی ئەو هەلەیان قۆستەوە بۆ دروستكردنی كاریگەریی لەسەری، “بەتەنها ئەوان بوون هاریكارییان كرد لە ماوەی چاكبوونەوەیدا”، بە وتەی ئەو.

ئەوەشی وت، “ئەو دراوسێیانە كە لە سوریا و عێراقەوە هاتبوون مێشكی كوڕەكەیان شۆردووە” دوای ئەوە كوڕەكەی دەستیكردووە بە بڵاوكردنەوەی بیروبۆچوونی پەڕگیرانە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا.

ئەحمەد بەر لە ڕووداوەكە لە لیستی چاودێریی تیرۆردا بووە و لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لەژێر چاودێریدا بووە.

دەسەڵاتدارێتی نیوزلەندا ئاماژەی بەوەدا، تۆمەتبارەكە ئیلهامی ئەنجامدانی پەلامارەكەی لە ڕێكخراوی داعش وەرگرتووە.

س: AFP + RT

بابەتی پێشتر

پارتی: دەنگۆی کوژرانی حەوت چەکداری هەپەگە لەلایەن پارتییەوە ڕاست نییە

بابەتی دواتر

دەروازەی دۆزەخ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share