فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی لە کەناراوەکانی کۆریای باشوور کەوتە خوارەوە

سوپای ئەمریکا رایگەیاند، “یەکێک لە فڕۆکە جەنگییەکانمان لە کەناراوەکانی رۆژئاوای کۆریای باشوور کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام فڕۆکەوانەکەی سەلامەتە”.

لە بەیاننامەیەکدا سوپای ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردوە، “فڕۆکەیەکی جۆری F-16 Fighting Falcon لەکاتی فڕینی بەسەر دەریای رۆژئاوادا تووشی حاڵەتێکی لەناکاو بووە و کەوتووەتە خوارەوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “فڕۆکەوانەکە بە سەلامەتی رزگاری بووە و دوای رووداوەکە گواستراوەتەوە بۆ بنکەیەکی پزیشکی بۆ هەڵسەنگاندنی بارودۆخی تەندروستی”.

ئەمە سێیەمین جارە کە فڕۆکەی جۆری F-16ی ئەمریکی  لە کۆریای باشوور لە مانگی ئایاری 2023ەوە دەکەوێتە خوارەوە و پێشتریش لە ناوچەکانی باشووری سیئۆل بەهۆی هەڵەی تەکنیکیەوە هەمان رووداو روویدا.

واشنتۆن گرنگترین هاوپەیمانی ئەمنی کۆریای باشوورە و نزیکەی 28 هەزار و 500 سەربازی لەو وڵاتە جێگیر کردووە بۆ ئەوەی یارمەتی پاراستنی سیئۆل بدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مریكا بڕیار له‌سه‌ر به‌كارهێنانى حه‌بێك بۆ چاره‌سه‌رى كۆرۆنا ده‌دات

ته‌ندروستیی ئه‌مریكا سه‌رقاڵى تاقیكردنه‌وه‌ى حه‌بێكه‌ وه‌كو چاره‌سه‌ر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێنرێت و له‌ئێستاشدا له‌ قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر خانمانى…
Total
0
Share