بژاردەكانی ‘بەرپەرچدانەوەی ئێران’ دران بە ترەمپ

كاربەدەستانی ئیدارەی ترەمپ، چەند بژاردەیەكیان دا بە سەرۆكی ئەمریكا بۆ بەرپەرچدانەوەی ئێران لەكاتی هەر هێرشێك كە بكرێتە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23ی کانوونی یەکەم، كۆبوونەوەیەكی باڵا لە كۆشكی سپی بەڕێوەچوو، گەورە بەرپرسێكی ئەمریكی كە بەشداریی كۆبوونەوەكەی كردووە و میدیاكانی ئەمریكا ناویان ئاشكرانەكردووە، لەبارەی بەشداربووانی كۆبوونەوەكە و ئامانجی ئەو كۆبوونەوەیە ڕایگەیاندووە، “مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، کریس میڵەر وەزیری بەرگریی بە وەکالەت، ڕۆبێرت ئۆبراین ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا و چەندین گەورە بەرپرسی تری ئیدارەی ئەمریكا، لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربوون.”

بە وتەی سەرچاوەكە، لە كۆبوونەوەكەدا چەند بژاردەیەك خراونەتە بەردەم دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، بۆ ئەوەی لەكاتی هەر هێرشێك كە بكرێتە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا بە تایبەت لە عێراق، یەكێك لەو بژاردانە پەنای بۆببرێت.

بەرپرسە ئەمریكییەكە، جۆری بژاردەكانی ئاشكرانەكردووە و نازانرێت لەناو بژارەکاندا، هێرشی سەربازی و هەڵگیرساندنی جەنگ هەیە یاخود نا، تەنها ئەوەندەی خستووەتەڕوو كە بژاردەكان بۆ ئەوەن رێگری بكەن لە هێرشی ئێران و گرووپە شیعەکان بۆسەر دیپلۆماتكارانی ئەمریكا لە عێراق.

لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵیادی كوژرانی قاسم سلێمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمریكاوە، هەڕەشەكانی ئێران و بەشێك لە گرووپە چەكدارەكانی عێراق بۆسەر ئەمریكا زیاتربوون. لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، دوای ماوەیەك لە ڕاگیرانیان، هێرشەكان بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد دەستیانپێكردەوە و هەشت موشەكی كاتیۆشا ئاڕاستەی باڵیۆزخانەكە كران، ئەمریكا-ش ئێران و گرووپە عێراقییەكانی نزیك لە تاران-ی بە ئەنجامدانی هێرشەكە تۆمەتباركرد، بەشێك لە میدیاكانی ئەمریكا-ش لە زاری هەندێك سەرچاوەی ئیدارەكەی ترەمپ-ـەوە بڵاویانكردووەتەوە، كە یەكێك لەو بژاردانەی دراون بە ترەمپ، داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریكا-یە لە بەغداد دابخات.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە بردنەوەی لە غەڕناتە ئەتلەتیکۆی گرتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) میلان لە کاتی زیادکراودا لازیۆی خست و لوتکەی کالچیۆی گرتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت گەیشتە 44 دۆلار

یه‌ك به‌رمیل نەوتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ 44 دۆلار و 09 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. دوێنێ نرخی…
Total
1
Share