نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی: لە دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ 20 منداڵ لەدایکبوون

بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی رایگەیاند، لە کاتژمێر 12:00 ی شەوی 20 ی مانگەوە تا کاتژمێر 9:00 ی بەیانی ئەمڕۆ 20 منداڵ لەدایکبوون.

پاکیزە عەلی بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانی رایگەیاند، بە گشتیی لە 17 ی ئەم مانگەوە کە قۆناغی یەکەمی سەرژمێری دەستیپێکرد 131 منداڵ لەدایکبوون کە 71 منداڵیان کوڕبوون و 60 منداڵیان کچ بوون.

وتیشی، لە دوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆتا بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 9:00، 20 منداڵ لەدایکبوون کە 11 منداڵیان کچ بووە و 9 منداڵیان کوڕ بووە.

باسیلەوەشکرد، ئەو 20 منداڵە لە پرۆسەی سەرژمێری تۆمارناکرێن، ئەمەش نیگەرانی دایکان و باوکانی لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

کەسێک بە تۆمەتی راوکردنی کەڵە کێوییەک دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: شانازیی دەکەین درێژەپێدەری رێبازی شەهیدانمانین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێكی لێبوردنی نێودەوڵەتی باس لە دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسانی بادینان و ‏هەولێر دەكات

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێكی لەبارەی دەستگیركردنی خۆپیشاندەران و ‏ڕۆژنامەنووسان لە عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوكردووەتەوە، بەشێكی ڕاپۆرتەكە ‏تایبەتە…
Total
0
Share