سلێمانی.. هەڵمەتی یەك ملیۆن نەمام لە قۆناغی خزمەتكردندایە

لە چێوەی پرۆژەی ئاشتکردنەوەی سلێمانی و بۆ زیادکردنی رووبەری سەوزایی، هەڵمەتی نیشتمانیی رواندنی یەک ملیۆن نەمام لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قۆناغی پاراستن و خزمەتکردندایە.

هاوکار جەلال، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند، سلێمانی لە قۆناغی خۆگونجاندندایە لەگەڵ گۆڕانکارییە ژینگەییەکان و، بەم دەستپێشخەرییەی سەرۆک بافڵ هەنگاوێکی گرنگ بەدیهات.

وتیشی، “لە یەکێک لە پرۆژەکانی هەڵمەتەکەدا کە دارستانی ئەزمڕە، توانیمان لە دووری حەوت سەد مەترەوە ئاو بگەیەنینە سەر شاخەکە، تا زامنی ئاودانی نەمامەکان بکەین کە کلیلی سەرکەوتنی هەڵمەتەکەیە”.

بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی زیاتر وتی، “پشتمان بە سیستمێکی ئاودێری بەستووە کە خۆی دەبینێتەوە لە دانانی دوو عەمباری گەورەدا تا ئاوی پێویست بۆ نەمامەکان مسۆگەر بکات و بەئاسانی بگاتە هەموو نەمامێکی پڕۆژەی دارستانی ئەزمڕ”.

ئەوەشی خستەڕوو، لە چێوەی ئەرکەکانیاندا و وەک لایەنی جێبەجێکاری هەڵمەتەکە، لە شێوازی بەڕێوەچوونی کارەکانیان کۆڵییەوە و هەموو ئاماژەکانیش دەریدەخەن نەمامەکان لە گەشەیەکی زۆر باشدان، ئێستاش سەرباری ئاودان، بژار و بنکۆڵی نەمامەکان و نوێکردنەوەی هێڵەکانی ئاگربڕ بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

بۆئەوەی لە وەرزی گەرمادا لە مێشولە پارێزراوبیت دووربکەوەرەوە لەم رەنگانە

بابەتی دواتر

مۆرینیۆ لە لیژنەیەکی (یوێفا) کشایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share