بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەوردەبێت، پلەی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاشکراشیکرد، سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرمی جێگیر دەبێت.
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.